zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی دەستەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا خستەڕوو. لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی کرا.

سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوە لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە، ئامادەییی حکومەتیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاری و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ دەستەی دەستپاکی لەپێناو درێژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی هەموو وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دابەزینی تێچووی گواستنەوە ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخەکان دەبێت

سەڵاح

مەسرور بارزانی: کوشــتنی ئیسمــاعیل هەنییە سەرکۆنە دەکەم

سەڵاح