zagros news agency

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەولەتی ئیماراتیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر دەوڵەتی ئیماراتیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە هێرشەکان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەروەردەی عێراق: یەکی تشرینی یەکەم دەوامی قوتابخانەکان دەست پێدەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس دەکات

دڵشاد

زنجیرە فیلمی “Mission: Impossible” بە بەشی هەشتەم کۆتایی دێت

ART