zagros news agency

پلانی داهێنەرانەی ژاپۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دابەزینی ڕێژەی منداڵ نانەوه

پلانی داهێنەرانەی ژاپۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دابەزینی ڕێژەی منداڵ نانەوه؛ ژیریی دەستکرد ۲٦٥ هاوسەرگیریی سەرکەوتوو تۆمار دەکات.
حکومەتی ژاپۆن لە تازەترین هەوڵیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەمبوونی دانیشتووان و دابەزینی ڕێژەی منداڵ نانەوه، سەرکەوتنی ئاپێکی هاوسەرگیریی ڕاگەیاند کە لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە تا ئێستا بووەتە هۆی هاوسەرگیری ۲٦٥ هاوسەر.
گرنگترین خاڵ و ئامارەکانی پڕۆژەکە:
ئەپڵیکەیشنی TOKYO Enmusubi: لە سێپتەمبەری ساڵی ۲۰۲٤ەوە لەلایەن حکومەتی تۆکیۆوە دەستبەکار بووە بۆ هاندانی ئەو کەسانەی حەزیان بە هاوسەرگیری هەیە بەڵام خۆیان هەنگاو نانێن. توێژینەوەکان دەریانخستبوو ٧٠٪ی ئەو کەسانەی ئارەزووی هاوسەرگیرییان هەیە هیچ هەنگاوێک بۆ دۆزینەوەی هاوبەشی ژیانیان نانێن.
مەرجە توندەکان بۆ بەشداریکردن: بۆ ڕێگریکردن لە خراپبەکارھێنان، بەشداربووان دەبێت بەڵگەی فەرمیی زگورتی پێشکەش بکەن، بەشداری لە چاوپێکەوتنی ئۆنلایندا بکەن و چەندین مەرجی تر تێپەڕێنن.
ئامارە فەرمییەکان: تا ۳٠ی حوزەیرانی ۲۰۲٦ زیاتر لە ۳٦ هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە و ۱٦ هەزار کەسیان وەرگیراون. لەم ڕێگەیەوە ٧٦٠ خۆشەویست چوونەتە پەیوەندیی جددییەوە و ۲٦٥ هاوسەرگیریش ڕوویان داوە.
شێوازی کارکردن: ژیریی دەستکرد ئاستی گونجانی (سازگاری) نێوان دوو کەس لە ڕێگەی نمرەدان بەپێی سێ ئاست دیاری دەکات.
قەیرانی دانیشتووان لە ژاپۆن:
ئەم هەنگاوەی تۆکیۆ لە کاتێکدایە کە ژاپۆن ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی دانیشتووان بووەتەوە؛ لە ساڵی ۲۰۲٥دا تەنیا ٦٧١ هەزار منداڵ لەدایک بوون (نزمترین ئاست لە مێژووی وڵاتەکەدا)، لە بەرامبەردا ئاماری مردن گەیشتووەتە نزیکەی ۱.٦ ملیۆن کەس (زیاتر لە دوو هێندەی لەدایکبوون).

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن

سەڵاح

فلیک: یاماڵ کەمێک ئازاری هەیە و باسی کلاسیکۆ ناکەم

یاسین

لەم مانگەدا 80 کەشتیی بازرگانی لە ئوم قەسر لەنگەری گرتووە

یاسین