zagros news agency

٥ کەس لە شاری باتمان دەست‌بەسەر کران

ئاژانسیی فەرمیی تورکیا رایگەیاند، 5 هاووڵاتیی خەڵکی باتمانی باکووری کوردستان دوای دەستگیرکرانیان لە خۆپیشاندانان و پاش تەواوبوونی کارەکانیان لە پۆلیس، بەندکران.
مێدیای تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەم پێنج کەسە تۆمەتی بەرد تێگرتن و بەکارهێنانی مۆلۆتۆفیان بەسەردا ساغ بووەتەوە و هاوکات بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی نایاسایی تۆمەتبارن.
دوای ئەوەی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا قەییومی بەسەر شارەوانیی شارۆچکەی خەلفەتی، گەورەشارەوانیی مێردین و شارەوانی باتمان سەپاندبوو، خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 4ـی مانگی ڕابردووەوە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکانی دڵ هۆشیاری دەدەنە هاندەرانی تۆپی پێ

یاسین

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەر ده‌ستبه‌سه‌ر 51 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

سەڵاح

کۆمپانیای Instagram تایبەتمەندی بۆ ستۆریەکانی زیاد دەکات

یاسین