zagros news agency

خەڵاتی زێڕینی بەخشرایە شانۆکار سدیق حوسێن

لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێری پایتەخت رێكخرابوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر خەڵاتی زێڕینی بەخشییە شانۆكار و دەرهێنەری سدیق حوسێن.

 

لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە هەماهەنگی و پاڵپشتی پارێزگای هەولێر رێوڕسمەکەی رێكخستبوو، تێیدا شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەما و شانۆی هەولێر و نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چەپكەگوڵی رێزلێنانی پێشكەش بە سدیق حوسێ) كرد.

 

هەر لە رێوڕەسمەکەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و هونەرمەندان ئامادەبوون، لەلایەن بەشێكی ئەو ئامادەبووانەش چەپكەگوڵ پێشكەشى هونەرمەند كرا.

 

رێزلێنان لەم هونەرمەندە، رێزگرتنە لە مێژووی پڕ لە دەستکەوت لە بواری شانۆ و درامای كوردی و هەوڵی بەردەوامی بۆ پێگەیاندنی نەوەی نوێ بۆ شانۆ، كە خۆی دامەزرێنەر و داهێنەری قوتابخانەی (شانۆی سات)ـە و بۆ ئەم مەبەستەش خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی شانۆییە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Wuthering Heights” داهاتێکی زۆر لە سینەماکاندا بەدەست دێنێت

ART

لە نیودەلهی تیپی هونەری میللی سلێمانی نمایشێکی هەڵپەڕکێی پێشکەشکرد

ART

فیلمی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART