zagros news agency

واشنتن گرێبەستێکی مێژوویی بە بەهای ٥٨ ملیار دۆلار بۆ کڕینی مووشەکی پاتریۆت واژوو دەکات

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیای “لۆکهید مارتن” واژوو کردووە کە بەهاکەی دەگاتە ٥٨.٦٢ ملیار دۆلار. ئەم گرێبەستە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی “پاتریۆت”ە و لە کاتێکدایە کە کۆگاکانی چەکی ئەمریکا بەهۆی ململانێ جیهانییەکانەوە ڕوویان لە کەمی کردووە.

ئەم بڕیارەی واشنتن دوای ئەوە دێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی پێشکەشی هاوپەیمانەکانی کردووە، هاوکات بەشێکی زۆری چەک و کەرەستە سەربازییەکانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەکەدا بەکارهێناوە. ئەمەش نیگەرانیی لای بەرپرسانی سەربازی دروستکردووە سەبارەت بە کەمبوونەوەی یەدەگی مووشەکە بەرگرییە ستراتیژییەکان و چەکە زیرەکەکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئەمریکا، ئەم گرێبەستە نوێیە لە ڕاستیدا پەرەپێدانی گرێبەستێکی پێشووترە کە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بۆ ماوەی یەک ساڵ و بە بەهای ٤.٧ ملیار دۆلار واژۆ کرابوو. ئێستا گرێبەستەکە کراوە بە پلانێکی حەوت ساڵە کە ساڵانی دارایی ٢٠٢٦ تا ٢٠٣٢ دەگرێتەوە، ئەمەش بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە درێژخایەنەکانی سوپا بۆ مووشەکی تێکشکێنەری پاتریۆت.

ئەم گرێبەستە گەورەیە وەک هەوڵێکی واشنتن دەبینرێت بۆ بەهێزکردنەوەی توانای بەرگریی ئاسمانی و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی لە کۆگاکانی چەکدا دروست بوون.

 

 

رۆیته‌رز

هەواڵی پەیوەندیدار

فەتحوڵا گولەن، ڕکابەری ئەردۆغان، له‌ ئه‌مه‌ریكا کۆچی دوایی كرد

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت

سەڵاح

کۆشکى سپى : بایدن و ئاسایشى نیشتیمانى ئەمەریکا کۆدەبنەوە

سەڵاح