zagros news agency

مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت کرایە 500 هەزار دینار

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی فەرمی دەرکرد بۆ دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی 500 هەزار دینار، بە ئامانجی یەکسانکردنی لەگەڵ کەمترین مووچەی خانەنشینیی کەرتی گشتی.

بەپێی بڕیاری ژمارە (297)ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 24ـی حوزەیرانی 2026 بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە و ئاماژە بە کۆبوونەوەی ژمارە (171)ی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، بە کۆی دەنگ چەند بڕیارێک لەبارەی مووچەی خانەنشینیی کرێکاران پەسەند کراون.

-پەسەندکردنی پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دینار.

-راسپاردنی هەردوو وەزارەتی (کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) و (دارایی و ئابووری) بۆ دەرکردنی رێنمایی پێویست بە مەبەستی ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا.

-بڕیارەکە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.

ئەم بڕیارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتبەست بە یاسای ئەنجوومەنی وەزیران (ژمارە 3ی ساڵی 1992ی هەموارکراو)، و بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو (ژمارە 9ی ساڵی 2014) دەرچووە و تێیدا کەمترین مووچەی خانەنشینی کەرتی گشتی بە 500 هەزار دینار دەستنیشان کرابوو، لەگەڵ پشتبەستن بە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران (ژمارە 39ی ساڵی 1971ی هەموارکراو) لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه‌

یاسین

سەرۆک وەزیران: داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە سووکایەتی و ناوزڕاندن بانگەشە بکەن

سەڵاح

عەباس غەزالی: ناوی مامۆستا «عەبدولحەمید حیرەت سەجادی» لە ناو زەینماندا هەر زیندووە

یاسین