ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به هاتنی شاندی باڵای حزبی ته‌قه‌دوم ده‌كات بۆ هه‌ولێر و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه ئه‌م شانده له ئاستی باڵای حزبی ده‌بێت و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له‌نێوانی پارتی و ته‌قه‌دوم ده‌كرێته‌وه و ده‌بێت ده‌رفه‌ت نه‌درێت به‌و هێزانه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له خراپبوونی په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌ولێرو به‌غدا.
د.زیره‌ك زێباری، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌مرۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی و شاندێكی باڵای حزبی ته‌قه‌دوم گه‌یشتنه هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن، كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌شیان ده‌بێت، ئه‌وه‌ی گرنگه لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی سیاسی له‌نێوان پارتی و حزبی ته‌قه‌دوم ده‌كرێته‌وه و ئه‌م سه‌ردانه گرنگه بۆ لێگه‌یشتن و چونه پێشه‌وه‌ی پرسه سیاسییه‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: زۆر گرنگه رێگا نه‌درێت له بۆشایی خراپی په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو به‌غدا یان پارتی لەگەڵ بەغدا حزبی سیاسی دیكه بچێت وه‌به‌رهینان بكات له‌سه‌ر حسابی كوردستان و خۆی بكاته پاڵه‌وان و یاری له چاره‌نووسی خه‌ڵكه‌وه بكات.

