ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له گرنگی سه‌ردانی شاندی باڵای حزبی ته‌قه‌دوم ده‌كات و ده‌ڵێت: “پارتی هێزێكی گه‌وره‌یه له گۆرهپارنی سیاسی عێراقدا ده‌بێت په‌یوه‌ندی ئه‌م حزبه و حزبه‌كانی دیكه‌ی عێراق له ئاستێكی زۆر باشی سیاسی بێت بۆ ئه‌وه‌ر رێره‌وی ئیداره‌دانی عێراق ئۆقره‌یی سیاسی به‌خۆوه ببینێت”.
لە ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت دەرگایەکی فراوانتری گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی عێراق بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، هۆشیار زێباری دەستنیشانکراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی بونیادنانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، بەتایبەتی ئەو لایەنانەی کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
ئومێد خۆشناو، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌مرۆ شاندێكی باڵای حزبی ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌ردانی هه‌ولێر یان كرد لێره‌ش له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیمان لێ‌كرد و كۆمه‌ڵیك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت، له‌وانه کۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانی شانده‌كه خۆشناو، ئه‌وه‌ی خسته‌روو: له‌سه‌ردانه‌كه‌دا تاوتوێکردنی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و عێراقة بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی تەقەدوم، لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی گه‌وره و كاریگه‌ریه له عێراق و ناوچه‌كه هه‌بوونی په‌یوه‌ندی باشی پارتی و حزبه‌كانی دیكه‌ی عێراق رێره‌وی ئیداره‌دانی عێراق باشتر و ته‌ندروستر ده‌كاته‌وه، جیاله‌وه‌ش رووبەڕووبوونەوەی پرسی گه‌نده‌لی و دۆخی تازه‌ی ناوچه‌كه یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی دانوستانەکان.
ده‌شڵێت: “لە کۆبوونەوەکاندا باس لە تەواوکردنی کابینەی حکوومەتەکەی عەلی زەیدی دەکرێت، کە بەشێک لە وەزیرەکانی ماون تا سوێندی یاسایی بخۆن.

