ئەکتەری ئەمریکی مات دیمن، باس لە بەشداریی دێڤین داڵتۆن ئەکتەری جێگرەوەی لە فیلمی “The Odyssey” دەکات.
دیمەن لە بەرنامەیەکی دەنگیدا ئاشکرای کرد، ئەو دەستانەی لە دیمەنێکی فیلمەکەدا دەردەکەون دەستی ئەو نین بەڵکو دەستی دێڤین داڵتن کە وەک جێگرەوەی لێهاتوو بەشداری کردووە.
ئەو ئەکتەرە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تیمی بەرهەمهێنان ڕێگەی تەکنیکی تایبەتیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری لە قەبارەی ڕاستەقینەی کەسایەتییەکاندا.
دێڤین داڵتن ئەکتەرێکی کەنەدییە و درێژی باڵای 137 سانتیمەترە و شارەزایی لە بواری وەرزش و هونەری جەنگیدا هەیە. داڵتن باسی لەوە کرد، دوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی مات دیمن ڕاستەوخۆ پەیامی زۆری پێگەیشتووە و تووشی سەرسوڕمان بووە.
دەرهێنەر کریستۆفەر نۆلان بەردەوام هانی بەکارهێنانی ڕێگەی سروشتی و کرداری دەدات لە بڕی بەکارهێنانی کاریگەرییەکانی کۆمپیوتەر.
دیمن ڕایگەیاند، لە شوێنی وێنەگرتن چاوی بە داڵتن کەوتووە و سوپاسی ماندووبوونی کردووە لەبەر ئەوەی بەردەوام پێویستە مافی ماندووبوون بە خاوەنەکەی بدرێت.

