zagros news agency

لە دیداری ماڵئاوایی کونسوڵی بەریتانیادا؛ دۆخی هەرێم و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/7/23 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزڵی کرد.

لە دیدارێکدا، کە فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری دەرەوە ئامادەی بوو، سەرۆکی دیوان بە سوپاس و پێزانینەوە لە ڕۆڵی بیزڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە ماوەی ئەرکەکەیدا وەک کونسوڵی گشتی دوا و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا، بۆ خواست.

هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆ و ڕەوشی گشتیی هەرێمی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، تیایدا وێڕای خستنەڕووی ڕووداو و پەرەسەندنەکان، بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەکانیان بەسەر ناوچەکەوە، ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی ئەیهانی پێنج ساڵان لە ڕووباری ڕواندز دۆزرایەوە

دڵشاد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەیه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی قەسرێ جێبەجێ دەکات

سەڵاح

کۆبوونەوەیەکی باڵا له‌ نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان ئه‌نجام درا

سەڵاح