یانەی چێڵسی لە پلاتفۆرەماکانی خۆی گواستنەوەی دانی وێڵبێکی تەمەن 35 ساڵی ڕاگەیاند لەیانەی برایتنەوە،ئەمەش دوای چەندان دانوسان و گفتوگۆ لەکۆتاییدا بلوز توانی گرەوەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت و یاریزانەکە پەلکێشی ستانفۆرد برێدج بکات.
تاکو ئێستا نە برایتن نە چێڵسی نرخی گواستنەوەکەیان ئاشکرا نەکردوە،بەڵام بەپێی سەرچاوەکان بێت کۆی گشتی بڕی گرێبەستەکە 4 ملیۆن یۆرۆ بووە،کە ئەمە نرخێکی زۆر گونجاوە بۆ هێرشبەرێک ئەزموونی تەواوی هەبێت لە خولی نایابی ئینگلیزی،کە لە یانەکانی (مانچێستەر یونایتد،سەندەرلاند،واتفۆرد،ئارسێناڵ) یاری کردوە.
شایەنی باسە ئەم گرێبەستە لەسەر داوای چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکە بووە،ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ڕاهێنەرەکە ئامانجی ئەوەیە پشت ببەستێت بە یاریزانی تەمەن گەورە نەک تەنها لاوەکان و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لەڕێگەی وێڵبێکەوە سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی تیپەکەی توند بکات و ئەزموونی یاریزانەکە بەکاربهێنێت بۆ پێکانی ئامانجەکانی لەیاریگا.
“سەرکار ڕێبوار”

