zagros news agency

چێڵسی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ڕاگەیاند

یانەی چێڵسی لە پلاتفۆرەماکانی خۆی گواستنەوەی دانی وێڵبێکی تەمەن 35 ساڵی ڕاگەیاند لەیانەی برایتنەوە،ئەمەش دوای چەندان دانوسان و گفتوگۆ لەکۆتاییدا بلوز توانی گرەوەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت و یاریزانەکە پەلکێشی ستانفۆرد برێدج بکات.

تاکو ئێستا نە برایتن نە چێڵسی نرخی گواستنەوەکەیان ئاشکرا نەکردوە،بەڵام بەپێی سەرچاوەکان بێت کۆی گشتی بڕی گرێبەستەکە 4 ملیۆن یۆرۆ بووە،کە ئەمە نرخێکی زۆر گونجاوە بۆ هێرشبەرێک ئەزموونی تەواوی هەبێت لە خولی نایابی ئینگلیزی،کە لە یانەکانی (مانچێستەر یونایتد،سەندەرلاند،واتفۆرد،ئارسێناڵ) یاری کردوە.

شایەنی باسە ئەم گرێبەستە لەسەر داوای چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکە بووە،ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ڕاهێنەرەکە ئامانجی ئەوەیە پشت ببەستێت بە یاریزانی تەمەن گەورە نەک تەنها لاوەکان و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لەڕێگەی وێڵبێکەوە سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی تیپەکەی توند بکات و ئەزموونی یاریزانەکە بەکاربهێنێت بۆ پێکانی ئامانجەکانی لەیاریگا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

شڤان مەحمود بۆ ئاژانسی زاگرۆس :بە بەشداریی زیاتر لە هەزار کەس؛ لە هەولێر ماراسۆنێک بەڕێوەچوو

دڵشاد

نوێترین هەواڵ دەربارەی چاکبوونەوەی گارسیا

یاسین

ڕومێنیگە: مۆلەر دەتوانێت ‘موعجیزەیەکی بچووک’ بەرامبەر ئینتەرمیلان ئەنجام بدات

یاسین