بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 02-08-2026، ئاسمان ساماڵ و کەش گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە و لە هەندێک ناوچەش کەمێک نزم دەبنەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
هەروەها کەشوهەوای سبەی دووشەممە 03-08-2026، ئاسمان ساماڵ و کەش گەرم دەبێت بە گشتی، بەڵام ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئاسمانی نیمچەهەور دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک بەرز ببنەوە. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 44 | سبەی 45
سلێمانی: ئەمڕۆ 43 | سبەی 44
دهۆک: ئەمڕۆ 44 | سبەی 44
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 45 | سبەی 45
گەرمیان: ئەمڕۆ 48 | سبەی 49
زاخۆ: ئەمڕۆ 44 | سبەی 45
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 46 | سبەی 46
ئاکرێ: ئەمڕۆ 46 | سبەی 46
پیرمام: ئەمڕۆ 40 | سبەی 41
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 32 | سبەی33


