zagros news agency

بەرلین چالاکی بەرفراوانی هونەری لەخۆدەگرێت

شاری بەرلین لە 9 تا 13ـی ئەیلوولی 2026 دەبێتە یەکێک لە قەرەباڵغترین پایتەختەکانی هونەر لە جیهاندا، بەوپێیەی زیاتر لە 300 چالاکی و 100 کردنەوەی پێشانگەی هونەری لەخۆدەگرێت.

 

ئەم ڕووداوە لە یەک شوێن یان هۆڵێکی دیاریکراودا کۆنابێتەوە، بەڵکو بەسەر تەواوی شارەکەدا دابەش دەبێت بە بەشداری 125 مۆزەخانە و کۆمەڵەی تایبەت و گەلەری و شوێنی هونەری سەربەخۆ.

 

خولی ئەمساڵ، هاوكاتە لەگەڵ 15یەمین ساڵیادی دەستپێکردنی ئەم بۆنەیە. دوێنێ چوارشەممە چالاکییەکە بە ئاهەنگی کردنەوە دەستیپێکرد، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە 10ی سێپتەمبەر قەرەباڵغترین ڕۆژ دەبێت بەهۆی دەستپێکردنیزۆربەی چالاکییەکانی.

 

لە بەشێکی سەرەکی بەرنامەکەدا پێشانگەی “NIGHT”ـی هونەرمەندی ئیتالی مۆریتسیۆ کاتێلان دەکرێتەوە، هەروەها مۆزەخانەی “Hamburger Bahnhof” پێشانگەی “seeing sound, hearing time” بۆ هونەرمەندی کۆچکردووی ژاپۆنی، ڕیویچی ساکامۆتۆ دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەندروستیی جیهانی: ئامادەکارییەکانی ئەورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرمای لە ئاستی پێویست نییه

یاسین

کۆتا یاری ئەم هەفتەیەی کاڵچۆ ئاگرە

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و بە ئاسانی بردیەوە

یاسین