zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە 3ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و دەرهاوێشتەکانی ئاڵۆزیی و گرژییەکانی ناوچەکە لەسەر سەقامگیری و ئابووریی جیهانی و
هەرێمایەتی و ناوخۆیی ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵەکان بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسیی هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای زۆم لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرهەمەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان رەوانە کرد

سەڵاح

بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی ئامێدی هەژاند

سەڵاح

لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

یاسین