zagros news agency

وەزیری دارایی عێراق داوای ئامادەبوون لە بەردەم پەرلەمان دەکات بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیی قەیرانی دارایی

 

وەزیری دارایی عێراق، فالح ساری، داواکارییەکی فەرمیی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، بۆ میوانداریکردنی لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا کە تایبەت بکرێت بە خستنەڕووی دۆخی دارایی و ئابووریی وڵات.

ساری لە ڕاگەیەندراوێکدا، گوتوویەتی، کە داوای میوانداریکردنەکە لە سۆنگەی پەرۆشیی وەزارەتەکەوەیە بۆ خستنەڕووی وێنەیەکی دروست و وردی دۆخی دارایی و ئابووری لە بەردەم نوێنەرانی گەلدا، هەروەها ڕوونکردنەوەی ئەو ڕێکارانەی وەزارەت دەیانگرێتە بەر بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی پابەندییە سەرەکییەکانی دەوڵەت و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازیی دارایی و کارگێڕی، جگه لە خستنەڕووی دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی دارایی گشتی دەبنەوە لە سێبەری گۆڕانکارییە هەرێمییەکانی ئێستادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سرور بارزانی: ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد

سەڵاح

جەندرمەکانی سنوور لە ساڵی 2025دا 38 کەسیان کوشت

سەڵاح

دوای سەدەیەک لە توێژینەوە؛ زانایان نهێنییەکی ڕووەکی ڤینۆسیان ئاشکرا کرد

سەڵاح