zagros news agency

چەند کاتژمێرێکی دیکە چێڵسی ماڵئاوایی لە ئەستێرەیەکی دەکات

فابریزۆ ڕۆمانۆی ئیتاڵی پسپۆڕی مێرکاتۆ و گواستنەوەی یاریزانان لە پۆستێکیدا ڕۆیشتنی تریڤۆ چالۆبای ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی چێڵسی ڕاگەیاند،ئاماژەی بەوەش کرد دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەگەڵ یاریزانەکە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی توانی ڕازی بکات بەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی بەرگریکارانی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت چالۆبا هەندێک کێشەی هەبووە لەگەڵ دەستەی ڕاهێنەرایەتی تازەی چێڵسی،کە بەسەرپەرشتی چابی ئەڵۆنسۆ بەڕێوەدەچێت،لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەکە خولیای ئەوەی هەبووە وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ بکات،ئەمەش ڕێگە خۆشکەر بووە تاکو یاریزانەکە قایل بێت بە پەیوەندی کردن بەیانەی کۆمۆ.

تریڤۆ چالۆبا لەساڵی 1999 لەدایک بووە و لەئەکادیمیای یانەی چێڵسی پەروەردەی تۆپی پێی وەرگرتووە و وەکو بەرگریکاری دڵ و باڵی ڕاستی بەرگری یاری دەکات،وەرزی ڕابردووش لەگەڵ بلوز بەشداری 34 یاری لەپرێمەرلیگ کرد و توانی 3 گۆڵ تۆمار بکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلێگری نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس یەکسانبوو و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

پێکهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچستەر سیتی

یاسین