zagros news agency

ترەمپ داوای دابەزاندنی دەستبەجێی نرخی نەوت دەکات

 

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیاڵ) ڕەخنەی لە مایک وێرت، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی شێڤرۆن گرت، چونکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس ماریا بارتیرۆمو، باسی هۆکارەکانی سەرکەوتنی کۆمپانیاکەی کردبوو، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد کە ئەگەر ژیری، پێشبینی، هێز و سەقامگیریی ئیدارەی ترەمپ نەبوایە، پیشەسازیی نەوت و خودی وڵاتەکە لەناو دەچوون.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەک نموونەیەک، لە ڕابردوودا کۆمپانیای شێڤرۆن لە ڤەنزوێلا دەرکرابوون، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە و بە شێوازێکی زۆر گەورەتر و بەهێزتر لە جاران کار دەکەن و چاوەڕوانی قازانجێکی زەبەلاح دەکەن، و ئەوەش بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانی تریش هەروایە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامەکەیدا پەیامێکی توندی ئاراستەی کۆمپانیاکان کرد و نووسیویەتی: نرخی نەوت بۆ بەکارهێنەران لە بازاردا هەرچی زووە دابەزێنن!.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بە کۆمەڵێک کێشەوە ئەمشە دەچێتە یاریگا

یاسین

توركیا… ٦٥٦ کۆچبەری نایاسایی و زیاتر له‌ 50 قاچاخچی ده‌ستگیر كران

سەڵاح

ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری ڕەئیسی دانووستانی ئەتۆمیی ئێرانی وەستاندووە

سەڵاح