zagros news agency

دابەزینی بەهای یەن قەرەبووی تۆیۆتا دەکاتەوە

کۆمپانیای تۆیۆتا پێشبینییەکانی بۆ قازانجی ساڵانەی بەرزکردەوە، چونکە دابەزینی بەهای یەنی ژاپۆنی یارمەتیدەر بوو لە قەرەبووکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕکابەرییە سەختەکەی کۆمپانیا چینییەکان.

 

تۆیۆتا ئەم ڕوانگە گەشبینانەیەی خستەڕوو، دوای ئەوەی تۆکیۆ و واشنتن دەستوەردانیان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا کرد. کۆمپانیاکە ڕوونیکردەوە، گۆڕانکارییەکانی ژینگەی دەرەوە و هەوڵە بازاڕگەرمییەکان بەدیاریکراوی دروستکردنی ڕێڕەوی گواستنەوەی جێگرەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆڵیان هەبووە.

 

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل تووشی ئاستەنگی گەورە بوون بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی کەرەستەی خام و تێکچوونی ڕێڕەوەکانی ناردن، هەروەها باجی گومرگی ئەمریکا و دەستبەسەرداگرتنی بەشێکی گەورەی بازاڕ لەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە دروستکەری ئالنگاری جدی بوون.

 

کۆمپانیای بی وای دی، مانگی ڕابردوو ئالنگاری ئاڕاستەی تۆیۆتا و نیسان کرد بە خستنەڕووی ئۆتۆمبێلێکی بچووک لە ژاپۆن.

 

تۆیۆتا پێشبینی دەکات داهاتی پاکی لەم ساڵی داراییەدا بگاتە 3.25 تریلیۆن یەن کە دەکاتە 20.6 ملیار دۆلار، ئەمەش بەرزترە لە پێشبینی پێشووی کە 3 تریلیۆن یەن بوو. هەروەها پێشبینی داهاتی کارگێڕی 3.4 تریلیۆن یەن و داهاتی گشتی 54 تریلیۆن یەن دەکات.

 

داهاتی پاک لە چارەکی یەکەمدا بە ڕێژەی 75.6% زیادی کرد و گەیشتە 1.5 تریلیۆن یەن. داهاتی کارگێڕی بە ڕێژەی 8.8% دابەزی و گەیشتە 1.1 تریلیۆن یەن، بەڵام دااهاتی گشتی بە ڕێژەی 10.4% زیادی کرد بۆ 13.5 تریلیۆن یەن.

 

کۆمپانیاکە ئەوەی بۆ کاریگەرییەکانی نرخی دراو و کەمکردنەوەی تێچوو و زیانی جەنگەکە گەڕاندەوە. فرۆشتنی گشتی ئۆتۆمبێلەکان بە ڕێژەی 2.8% کەمی کردووە لە نیوەی یەکەمی 2026دا بەهۆی دابەزینی ڕێژەی 17.1% لە چین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەردی بناغەی پروژەی دروستكردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی قەرەبۆی تۆبزاوە  دانرا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا ده‌كاته‌وه‌

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

سەڵاح