یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید چڕتر کردووەتەوە تاوەکو پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ هێڵی پێشەوەی تیپەکەی بەهێز بکات.
سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی ئەلڤارێز تاوەکو ساڵی 2030 لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بەردەوامە و یانەکەی بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت، بەڵام ئارەزووی بەهێزی یاریزانەکە بۆ پەیوەندیکردن بە بلاوگراناوە بووەتە خاڵی وەرچەرخان لە دانوستانەکاندا و هانسی فلیکی ڕاهێنەریش بە بژاردەی یەکەمیدەبینێت.
بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتڤۆ، لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ئەم گرێبەستەدا، بارسا پلانێکی یەدەگی هەیە بۆ بەکارهێنانی هەندێک یاریزان لە ڕۆڵی هێرشبەری ساختەدا، مەگەر فێران تورێس داوای ڕۆیشتن بکات و بڕیاری بارسا بۆ چوونە ناو بازاڕی گواستنەوەکان بگۆڕێت.

