zagros news agency

ڕۆدری تەنها ڕیاڵ مەدریدی دەوێت و ئامادە نییە لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە گفتوگۆ بکات

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی، ڕۆدری هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە هەڵبژاردنی یانەی ڕیال مەدرید ئەگەر لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیاری جێهێشتنی یانەی مانچستەر سیتی بدات، سەرەڕای گرنگیدانی چەند یانەیەکی دیاری ئەوروپا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یاریزانە ئیسپانییەکە بۆندی لە یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن پێگەیشتووە، بەڵام هەڵبژاردەی یەکەمی ماوەتەوە کە درێسی یانەی ڕیال مەدرید لەبەر بکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید گەشبینە بە کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە،بەو پێیەی دانوستانەکان بەردەوامن،بەڵام هێشتا یانەکە پێویستی بەوەیە هەندێک یاریزان بەڕێبکات پێش ئەوەی بە فەرمی گواستنەوەکە تەواو بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیارییەکەی فلیک یارمەتی ئەستێرەی بەرشەلۆنە دەدات

یاسین

دۆنارۆما گۆڵپارێزێکی گەورەیە و کەسێکی خراپە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید و کڵۆپ لەیەکتری نزیکن

یاسین