zagros news agency

کیا ئاستی فرۆشتنی بەرز دەکاتەوە

کۆمپانیای کیا بۆ ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند، فرۆشی جیهانیی کۆمپانیاکە لە مانگی تەمووزدا بە ڕێژەی زیاتر لە 10% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردوو، بەهۆی داواکاری بەهێز لەسەر ئۆتۆمبێلە بەرزەکانی. ئەو کۆمپانیای کۆریای باشوور 298.03 هەزار ئۆتۆمبێلی لە سەرانسەری جیهاندا لە مانگی ڕابردوودا فرۆشتووە، کە زیادبوونێکی 13.4% تۆمار دەکات بەراورد بە ساڵی پێشوو.

 

ئۆتۆمبێلی سپۆرتاج وەک پرفرۆشترین مۆدێلی کیا مایەوە بە کۆی 52.7 هەزار یەکە، لە دوای ئەویش سیلۆتس بە 36.4 هەزار یەکە و کەی فۆڕ بە 20.8 هەزار یەکە هات. فرۆشی دەرەکی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 11.6% زیادی کرد و گەیشتە 242.5 هەزار یەکە، لە کاتێکدا فرۆشی ناوخۆیی بە ڕێژەی 21.3% زیادی کرد و گەیشتە 54.6 هەزار یەکە.

 

هەردوو کۆمپانیای هیۆندای مۆتۆر و کیا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەباییان لە ئەوروپا لە نیوەی یەکەمی ساڵدا فرۆشتووە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی ئامادەییان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە.

 

تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 131.03 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەوروپا فرۆشراون، کە adbوونێکی 41.8% پیشان دەدات بەراورد بە 92.4 هەزار ئۆتۆمبێلی نیوەی پێشوو. ئەگەر ئاستی فرۆشتن بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پێشبینی دەکرێت فرۆشی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەردوو کۆمپانیا لە ئەوروپا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2014ەوە 200 هەزار ئۆتۆمبێل تێپەڕێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە

سەڵاح

بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت

یاسین

کییەر ستارمەر سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

سەڵاح