zagros news agency

لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی کەرکووک لە بارەگای لقی ٣ی پارتی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بارەگای لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کەرکووک، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی شارەکە بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی کەرکووک و بارودۆخی ئیداری و ئەمنیی شارەکە کرا. ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە هەماهەنگی زیاتری نێوان لایەنە کوردستانییەکان بوو بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر پرسە چارەنووسسازەکانی پەیوەست بە کەرکووک و مافی پێکهاتەکان.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە لایەنە کوردستانییەکان جەخت لەسەر پێویستیی ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکی دادی ئێران: ٣٣٧٥ کەس لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون

یاسین

“جەستە”ـی ئەشکان ئەحمەدی خەڵات لە فێستیڤاڵەکان بەدەست دێنێت

ART

تاڵیبان کارەکانی پۆلیسی ئینتەرپۆلی لە ئەفغانستان ڕاگرت

یاسین