zagros news agency

دیزنی رێگە بە بەکارهێنەرانی تیکتۆک دەدات ڤیدیۆکانی بەکاربهێنێت

 

کۆمپانیای دیزنی پەیوەندی هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنانی کورتە ڤیدیۆی فیلمەکان.

 

بەپێی ڕێککەوتنەکە، دروستکەرانی ناوەڕۆک دەتوانن کەرەستەی سەدان فیلمی کۆمپانیاکە بەکاربهێنن. بەرهەمەکانی پیکسار و مارڤڵ و جەنگی ئەستێرەکان لە ناو بەرنامەکەدا دەبن.

 

ڕێککەوتنەکە تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات و دواتر بۆ وڵاتانی دیکە فراوان دەکرێت. لە هەمان کاتدا، بەشێکی نوێ لە ئەپڵیکەیشنی “Disney+” بۆ ئەم ڤیدیۆیانە تەرخان دەکرێت.

 

کۆمپانیاکە دیاریکرد، داهاتی وەرزی بە ڕێژەی 7% زیادی کردووە بەهۆی سەرکەوتنی فیلمی“Toy Story 5” . بەکارهێنانی ئەم ڕێگەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی بینەرانی بەرهەمە نوێیەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دووسايدی دەربەندیخان – کەلار ٨٣% تەواو بووە

سەڵاح

لاڤرۆڤ: ڕووسیا بە شێوەیەکی یاسایی پێداویستییە سەربازییەکانی ئێران دابین دەکات

یاسین

لە سلێمانی هێزە ئەمنییەكان هەڵدەكوتنە سەر چەند ڕێكخراوێكی ناوخۆیی و بیانی

یاسین