zagros news agency

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا

لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەندیی نەگۆڕمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، چەسپاندنی ئازادی و یەکسانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک دژی کچان و ژنان دووپات دەکەینەوە.

بە ڕێزەوە قوربانییانی توندوتیژی به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ و جەخت دەکەینەوە کە دڵنەواییی خێزانەکانیان تەنیا بە سەروەریی یاسا، دادوەری و ڕێگریکردنی یەکجارەکی لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە دەبێت.

پێشکەوتن، ئاشتی و داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەندە بە تواناسازی و بەشداریکردنی کارای ئافرەتان لە هەموو کایەکانی ژیان و ناوەندەکانی بڕیارداندا. لەم پێناوەشدا لە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، مامۆستایانی ئایینی، ناوەندەکانی خوێندن، میدیا و گەنجان بەردەوام دەبین بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری لێبوردەیی، ئاشتیخوازی و ناتوندوتیژی.

سڵاو و پێزانین بۆ هەموو ئەو ئافرەت و چالاکوان و داکۆکیکارانەی لەپێناو یەکسانیدا تێدەکۆشن. با هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ کوردستانێکی ئارامتر و دادپەروەرتر کە دوور بێت لە هەموو جۆرە توندوتیژی و ترس و جیاکارییەک.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/11/25

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مالیکی: وەبەرهێنان لە پەروەردەدا وەبەرهێنانە لە داهاتووی عێراق

سەڵاح

ژیریی دەستکرد چاودێریی نەخۆشی فێ (سەرع) دەکات

یاسین

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەردەوامە لە کەمکردنەوەی کارمەندانی

سەڵاح