zagros news agency

لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارە، وەزارەتی پەروەردە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ملیارێک و نیویان گەڕاندووەتەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا، توانیویانە بڕی زیاتر لە ملیارێک و نیو دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێننەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە: “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەت، بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی عەبدولکەریم عەبتان جبووری، وەزیری پەروەردە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارە و کۆکردنەوەی قەرزە حکومییەکان بەدەستهێناوە.”

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم کارە لە ڕێگەی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دۆسیەی قەرەبووکردنەوە و جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنە لێکۆڵەرەکان بووە، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان ئەنجام دراوە.

بەپێی ئامارە وردەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦، دوای تەواوکردنی هەموو ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان، بڕی ١ ملیار و ٧٢٨ ملیۆن و ٣٧٧ هەزار و ٨٠٠ دینار گەڕێندراوەتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی پەروەردە جەختی کردووەتەوە کە پرۆسەی وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکان بەپێی چوارچێوە یاساییەکان بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک پەرۆشییەک بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و چەسپاندنی مافەکانی وەزارەت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشەی نێوان ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر گرین‌لاند بە ئاقاری ئابووریدا گرژ دەبێتەوە

یاسین

شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی شه‌ش دابه‌شده‌كرێت

سەڵاح

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی ئەمریکا پاراستنی ئازادییە گشتییەکان و مافی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن

سەڵاح