zagros news agency

فوئاد حوسێن: سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە هەوڵ بۆ کردنەوە گەرووی هورمز دەدەن

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەی وەزاری سەبارەت بە قودس کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، لە پشتگیریکردن لە دۆزی فەلەستین و مافی گەلی فەلەستین بۆ چارەی خۆنووسین، جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوە وەزارییەکەدا تاوتوێی گۆڕانکارییە جوگرافی و دیمۆگرافییەکانی شاری قودسیان کردووە، هەروەها جەخت لەسەر پشتگیری بەردەوامی عێراق بۆ ڕێکخراوی ئۆنروا و ئاوارە فەلەستینییەکان کراوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا چەندین دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەنجام داوە.
لەسەر ئاستی ناوچەییش، فوئاد حوسێن گوتی: بەشێک لەو چاوپێکەوتنانە تاوتوێی دۆخی گەرووی هورمز و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناوچەکەی کردووە، جەختیشی لەوە کردەوە، سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە هەوڵ دەدەن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و کردنەوەی گەرووی هورمز لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵوێزخانەی عێراق: تورکیا ڕەزامەندی دا لەسەر پێدانی ڤیزا بەو عێراقییانەی دەیانەوێت لە ڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە

سەڵاح

ئاگرکەوتنەوە لە ئیزمیر فڕۆکەخانەی عەدنان مەندەرێسی داخست

سەڵاح

لیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

سەڵاح