راوێژکارێکی رێبەری ئێران دەڵێت، رێگە بە هەبوونیرێڕەوی دووەم لە تەنگەی هورمز نادەن؛ راشیگەیاند،ئەگەر گەمارۆی سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەیهەڵنەگیرێ، ”کەشتی و هێزەکانی ئەمریکارووبەڕووی مەترسی و زیانی گیانیی جدی دەبنەوە”.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 07-08-2026، میدیای ئێرانپەیامێکی هەڕەشەئامێزی موحسین رەزایی، راوێژکاریرێبەری وڵاتەکەیان بۆ کاروباری سەربازی بڵاوکردووەتەوە کەتێیدا هاتووە: ”پێویستە ئەمریکا هەڵسوکەوتی خۆیبگۆڕێت. ئەگەر نا، دان بە خۆماندا ناگرین”.
لە بەشێکی پەیامەکەی دا، موحسین رەزایی ئاماژەی بەدۆخی تەنگەی هورمز کرد و گوتی: ”ئەگەر گەمارۆکانبەردەوام بن، کەشتی و هێزەکانی ئەمریکا رووبەڕوویمەترسی و زیانی گیانیی جدی دەبنەوە”.
هەرچەندە گفتوگۆکانی تاران و مەسقەت بۆ کردنەوەیتەنگەی هورمز بەردەوامن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکیئەمریکاش رایگەیاندووە رێککەوتن بۆ ئاساییبوونەوەیهاتووچۆی کەشتییەکان بە رێڕەوە ئاوییەکە نزیکە،موحسین رەزایی دەڵێت، ”بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەینرێڕەوی دووەم لە تەنگەی هورمز بکرێتەوە.”
تەنگەی هورمز کە دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنینێوان ئێران و ئەمریکا کرابووەوە، لەدوای پێکدادانەکانی ئەمدواییەی نێوان هەردوو وڵات، جارێکی دیکە لەلایەن ئێرانەوەداخراوە.
بەرپرسانی ئێرانی گفتوگۆکانی نێوان تاران و مەسقەتلەبارەی تەنگەی هورمز بە ”ئەرێنی و بەرهەمدار” دەزانن ودەڵێن، پێشکەوتنی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە.
رەنگە لێکتێگەیشتنێکی نێوان ئێران و عومان بۆ میکانیزمیبەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز کە ئێستا چەقی ململانێکانە،کاریگەریی لەسەر راگرتنی جەنگ، چارەنووسی دانوستاندن ویاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتنیش هەبێت.

