نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ٩٣یەمین ساڵیادی “ڕۆژی شەهیدی ئاشووری”دا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕێز و وەفاداری بۆ قوربانییانی کۆمەڵکوژیی سێمێل دووپات کردەوە.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لە یادی ٩٣ ساڵەی ڕۆژی شههیدی ئاشووریدا، سڵاوی ڕێز و وەفاداری بۆ گیانی شەهید و قوربانییانی بێتاوانی کۆمهڵکوژیی سێمێل دهنێرین کە ساڵی ١٩٣٣ لهگهڵ دانیشتووانی زیاتر له شهست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونه قوربانیی دهستی دهسهڵاتی ئەوکاتی پاشایەتیی عێراق.”
نێچیرڤان بارزانی لەم یادە پڕ لە ئازارەدا جەختی لە گرنگیی پاراستنی تەبایی نێوان پێکهاتەکان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە کولتووری فرەیی، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن زیاتر قووڵ بکرێتەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و ڕایگەیاند: “ههموو پێکهاتهکان دڵنیا دهکهینهوه که کوردستان بۆ ههمیشه به نیشتمانی هاوبەشی ههمووان دهمێنێتهوه.”
ئەم پەیامەی سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدایە کە ساڵانە لە ٧ی ئابدا، نەتەوەی ئاشووری و کلدان و سریان لە کوردستان و جیهان، یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی سێمێل دەکەنەوە کە بە یەکێک لە برینە قووڵەکانی مێژووی ناوچەکە دادەنرێت.

