کوردستان هەمیشە وەکو ناوێکی دیار و پڕ ئەستێرە لەجیهان گەشاوەتەوە سەرەڕای ڕێگری و بەربەستەکان،بەڵام هەرگیز نەوەستاوە،چوار یاریزانی کوردی لەیاری پەبجی مۆبایل،کە یارییەکی ئەلیکترۆنی جیهانیە،دوای بڕینی چەندان قۆناغ و پاڵاوتن ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەشداری جامی جیهانی ئەو یارییە دەکەن و چاوێکی جیهانیان خستۆتە سەر پەنجەکانیان بۆ نووسینەوەی مێژووێکی پڕشنگدار.
پاڵەوانەتی مۆندیالی پەبجی ئەمساڵ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت بە بەشداری 32 تیم لەسەرانسەری جیهانەوە،کە کۆی گشتی خەڵاتەکانی دەگاتە 3 ملیۆن دۆلار،وە ئەو چوار یاریزانە لەژێر ناوی تیمی 721 بەشداری دەکەن،کە تیمێکی کوردیە لە هەرێمی کوردستان.
یاریزانە کوردەکان لەلێدوانێکیاندا بۆ ZNA SPORT وتیان؛ئێمە وەکو کوردێک دەستمان بە کارەکە کرد و دەمانەوێت وەکو کوردێک بەردەوام بین،ڕێگری لەهەندێک کات دەکرێت سەبارەت بەوەی کوردین،بەڵام ئێمە هەمیشە ئەوەمان دووپات کردۆتەوە کوردین،دەمانەوێت لەڕێگای ئەو یارییەوە زیاتر بچینە نێو جیهان و هەمووان ئاشنا بکەین بە هێزی کورد.
“سەرکار ڕێبوار”

