zagros news agency

لە میسان هەزاران ماسی بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو مردن 

 

زوحا سەدخان، پەرلەمانتاری پارێزگای میسان، هۆشداریی دا لە ڕووداوێکی مەترسیداری مردنی بەکۆمەڵی ماسییەکان لە قەزای مەجەڕی گەورە.

ڕاشیگەیاند، کە هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕووداوە کەمبوونەوەی ئاوە لە ناوچەکەدا.

لە لێدوانێکدا ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیکردەوە کە دابەزینی ئاستی ئاو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە ئاوەکەدا، بەوهۆیەوە سەدان تۆن ماسی خنكاون و مردوون. زیانە مادییە سەرەتاییەکانیش بە ٣ بۆ ٥ ملیار دینار دەخەملێندرێن.

سەدخان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم قەیرانە نەک تەنیا زیان بە سامانی ماسی دەگەیەنێت، بەڵکو مەترسی لەسەر زۆنگاوەکان (ئەهوار) و بژێوی ژیانی ڕاوچییان دروست دەکات و بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لە بازارەکانیشی لێدەکەوێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی “ڕوانگەی سەوزی عێراق” ڕایگەیاند کە مردنی ماسییەکان بووەتە دیاردەیەکی ساڵانە و بەهۆی کەمئاوی و پیسبوونی ژینگەوە ڕوودەدات. ئاشکراشی کرد کە هەر لەم ساڵەدا و لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠٠٠ تۆن ماسی لە ڕووبارەکانی دجلە و دیالە بەهۆی ئاوی زێراب و پاشماوەی کارگەکانەوە مردبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریتانیا فڕۆکەی جەنگیی F-35A دەکڕێت و توانای ئەتۆمیی خۆی بەهێز دەکات

سەڵاح

ترەمپ: فەرمانم دا پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئیسپانیا ببڕدرێن

یاسین

زمانی ئینگلیزی وەک زمانی فەرمی ئەمەریکا دەستنیشان کرا

سەڵاح