عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی دووەمدایە لە ڕووی بەکاربردنی ساڵانەی برنجەوە، ئەمەش بەپێی زانیارییەکانی پێگەی (World Population Review)، تاوەکو ببێتە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی برنج لە ناوچەکەدا دوای میسر کە لە سەرووی لیستەکەدایە.
بەپێی ئەوداتاکان، بەکاربردنی ساڵانە لە عێراقدا گەیشتووەتە نزیکەی ۲.۹ ملیۆن تۆن، لە بەرامبەر ۵.۵ ملیۆن تۆن لە میسردا، لە کاتێکدا سودیە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی سێیەمدا هاتووە، بە بەکاربردنی نزیکەی ۱.۶ ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا.
یەمەن لە پلەی چوارەمدا هاتووە بە بەکاربردنی ۸۰۲ هەزار تۆن، بەدوای ئەویشدا ئیمارات بە ۴۵۴ هەزار تۆن، پاشان مۆریتانیا بە ۴۰۰ هەزار تۆن، و کوێت بە ۳۳۹ هەزار تۆن.
جەزائیر لە پلەی هەشتەمدا جێگیر بووە بە بەکاربردنی ۳۲۱ هەزار تۆن لە ساڵێکدا، بەدوای ئەویشدا قەتەر بە ۲۸۱ هەزار تۆن، پاشان عومان بە ۲۷۰ هەزار تۆن.
سەبارەت بە ئوردن، لە پلەی یازدەهەمدا هاتووە بە بەکاربردنی ۲۳۹ هەزار تۆن، بەدوای ئەویشدا مەغریب بە ۱۴۸ هەزار تۆن، پاشان بەحرەین بە ۱۰۰ هەزار تۆن، و لیبیا بە ۸۴ هەزار تۆن، لە کاتێکدا لوبنان لە پلەی پازدەیەمدا جێی گرتووە بە بەکاربردنی ساڵانەی ۸۱ هەزار تۆن.
ئەم زانیارییانە قەبارەی داواکاری لەسەر برنج لە وڵاتانی عەرەبیدا دەردەخەن، لەگەڵ جێگیربوونی عێراق لە پلەی دووەمی عەرەبیدا لە نێوان گەورە بەکارهێنەراندا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گرنگیی برنجە لە ناو بازاڕی خۆراک و بەکاربردنی ناوخۆییدا.

