دوای ئەوەی لەسەرەتای گواستنەوەکانی ئەم هاوینە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەموو هێزێکی خۆی خستبووە کار لەپێناو گواستنەوەی ڕۆدری هێرناندێزی ئەستێرەی ئیسپانی و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی،بەو مەبەستەش چەندین جار لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە لەکۆبوونەوە بوون تاکو هەموو بابەتەکانی بۆندی یاریزانەکە کۆتایی پێبهێنن،بەڵام ئەمڕۆ هەموو شتێک گۆڕا.
سەرچاوەکانی مێرکاتۆ ئاشکرایان کرد یانەی بارسێلۆنا ئێستا هاتۆتە بەردەم ڕیاڵ مەدرید و ڕۆدری ڕازی کردوە پەیوەندی بەیانە کەتەلۆنیەکە بکات،لەکاتێکدا ڕیاڵ مەدرید نزیکترین بووە،هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زیرەکی دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی بارسا و چاودێری وردی دانووسانەکانی یاریزانەکە و ڕیاڵ مەدرید.
بەپێی زانیاری و سەرچاوەکان بێت دوای ئەوەی چەند ڕەفتارێکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆدری بێزار دەکەن و هەست بەخراپی مامەڵەی گواستنەوەکەی دەکات،پەشیمان دەبێتەوە و دێکۆش لەو نێوانە دەیکاتە هەلێکی زێڕین و لەگەڵ یاریزانەکە دەچێتە کۆبوونەوە،ئەمڕۆش هەموو ئاماژەکان بەلای ئەوە دەچن ڕۆدری وەرزی داهاتوو یاریزانی یانەی بارسێلۆنایە.
“سەرکار ڕێبوار”

