فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنی ژمارە (٨)ی وەرزی یاسادانانی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٩ی ئابی ٢٠٢٦ بەڕێوەبچێت.
بەپێی کارنامە بڵاوکراوەکە، دانیشتنەکە لە کاتژمێر (١:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و سێ بڕگەی سەرەکی لەخۆدەگرێت:
١. یاسای چاودێری نەوجەوانان: تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای چاودێری نەوجەوانان، کە لەلایەن چەندین لیژنەی پەیوەندیدارەوە (کار، ڕێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی، خزمەتگوزاری فیدراڵی، لاوان و وەرزش) ئامادەکراوە.
٢. یاسای موختارەکان: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی هەمواری دووەمی یاسای موختارەکان ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠١١، کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی کاروباری موختارەکانە
لە پارێزگاکان.
٣. یاسای میلاک: خوێندنەوەی دووەم (ڕاپۆرت و تاوتوێکردن) بۆ پێشنیازی هەمواری بیست و دووەمی یاسای میلاک ژمارە (٢٥)ی ساڵی ١٩٦٠، کە یەکێکە لە یاسا گرنگەکان بۆ
ڕێکخستنی پلە و میلاکاتی فەرمانبەران.
ئەم دانیشتنە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پەرلەماندایە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پڕۆژەیاسایانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیان و ڕێکخستنەوەی
دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە هەیە.


