zagros news agency

حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ) بڵاوکرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و پسپۆڕان، حەوتەمین پەرتووکی (بازنەی گفتوگۆ)ی بە ناونیشانی (نووسینەوەی مێژوو،

بە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن) بڵاوکردەوە.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

دواتر، د. سالار عوسمان گوتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پلاتفۆرمی بازنەی گفتوگۆ لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی تەمەنیدا، توانیویەتی جیاوازییەکان کۆبکاتەوە و بیرۆکەکان بخاتە نێو پلاتفۆرم و کتێبەوە بۆ خزمەتی پرسە نیشتمانییەکان.

هەروەها دۆکیۆمێنتارێک لەبارەی گرنگیی گفتوگۆ نمایشکرا و پاشان پانێڵێک بە ناونیشانی “گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن وەک پێداویستییەکی مێژوویی ئەم قۆناغە” بەڕێوەچوو.

پانێڵەکە لەلایەن بەهرە حەمەڕەشـەوە بەڕێوەبردرا و تێیدا د. مەولوود باوەموراد وەک پانێڵیست، بە گرنگی و قووڵییەوە باسی لە چەمکی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرد.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، دوای بەشداریی کارای ئامادەبووان، سوپاسنامە و ڕێزنامە بەخشرایە بەشداربووانی پڕۆژەکە و حەوتەمین پەرتووکی بازنەی گفتوگۆ وەک دیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوا کاروانی حاجیانی کوردستان بەرەو سعوودیە بەرێ دەکەون

سەڵاح

داعش شوانێکی دوای دوومنگ لە ڕفاندنی کوشت

سەڵاح

ژمارەیەک وڵات سکاڵا لەسەر سەربازانی ئیسرائیل تۆمار دەکەن

یاسین