zagros news agency

ئەبو مازن بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا

 ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق (واع) لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە ڕایگەیاند، کە هێزە ئەمنییەکان ئەحمەد عەبدوڵڵا جەبووری، ناسراو بە “ئەبو مازن”، ئەمینداری گشتیی حزبی جەماوەری نیشتمانییان لە بەغدای پایتەخت دەستگیر کردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەستگیرکردنی ئەم بەرپرسە باڵایە ، لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری و بە تۆمەتی تێوەگلان لە چەند کەیسێکی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی بووە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دێت، بۆ ڕاوەدوونان و سزادانی ئەو بەرپرسانەی کە تۆمەتبارن بە بەهەدەردانی سامانی گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دیاریکرا

یاسین

تەرمی ئافرەتێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

گوران

هاوپەیمانی عەزم: ناوی کاندیدەکانمان ڕادەستی زەیدی کرد بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا

دڵشاد