zagros news agency

تۆڕی کۆمەلایتی X داهاتی وێنە و ڤیدیۆ کۆپیکراوەکان دەبڕێت 

 

تۆڕی کۆمەڵایەتی X وەرگرتنی ئەندامی نوێی لە سیستەمی کۆنی بەشداریکردنی داهاتی ڕیکلامەکان ڕاگرت و بەرنامەیەکی نوێی بە ناوی Original Content Rewards خستە گەڕ کە تەنها پارە بەو کەسانە دەدات کە ناوەڕۆکی ڕەسەن و بابەتی خۆیان بڵاودەکەنەوە.

بەرنامە نوێیەکە تەنها پارە بەو پۆستانە دەدات کە بیرۆکە و شیکاری و وێنە یان ڤیدیۆکانیان هی خۆیانن یان گۆڕانکاری و بڕیاری بەپێزیان خستووەتە سەر پۆستی کەسانی تر بۆ سوودمەندبوون لە داهاتی نوێ پێویستە بەکارهێنەر بەشداری Premiumی هەبێت و کەمتر لە ٥٠٠ فۆڵۆوەری پشتڕاستکراوەی نەبێت و لە ٩٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٠ هەزار بینینی پۆستەکانی سەر پەڕەی سەرەکی لەلایەن.

بەکارهێنەرانی پرێمیۆمەوە تۆمار کردبێت پۆستکردنەوەی کارەکانی کەسانی تر یان تەنها نووسینی کورتە شیكارییەک لەسەر ڤیدیۆی خەڵکیتر چیتر داهاتی نابێت و ئەمەش وەک هەنگاوێکە بۆ بنبڕکردنی ئەو هەژمارانەی تەنها پۆستی کەسانی تر کۆپی دەکەن

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆتایی بە پشتگیری windows 10 هێنا

یاسین

تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ وەتس ئەپ زیاد دەکرێت

یاسین

کۆمپانیای Whatsapp تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین