نێتفلێکس بە شێوەیەکی فەرمی کۆتایی بە بەرهەمهێنانی وەشانی ئینگلیزیی زنجیرەی ناوداری “Squid Game” هێنا، کە بڕیار بوو لەلایەن دەرهێنەری ئەمریکی دێڤید فینچەر کاری دەرهێنانی بۆ بکرێت.
ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە قۆناغی پەرەپێداندا مایەوە، بەڵام نەگەیشتە قۆناغی بەرهەمهێنان.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، پڕۆژەکە ناوی کاتیی “Heckler”ی هەڵگرتبوو و بڕیار بوو چیرۆکەکە لە بەریتانیا تۆمار بکرێت، بەڵام گۆڕانکاریی ئیداری لە نێتفلێکس ڕێڕەوی کارەکەی گۆڕی.
لە هەمان کاتدا فینچەر سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمی “The Adventures of Cliff Booth” بوو کە لەگەڵ براد پیت بەردەوام لە کارکردندایە.
هەروەها دەرکەوتنی کێت بلانشێت لە کۆتایی وەرزی یەکەمی زنجیرە کۆرییەکە هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژەکەی فینچەرەوە نەبوو.
بەم بڕیارە دروستکردنی وەشانی ئینگلیزی بە تەواوی ئاڵۆز بوو و نێتفلێکس تەنیا سەرنجی خستووەتە سەر بەرهەمە کۆرییەکە.

