zagros news agency

لە هەولێر پێشانگەیەکی خۆشنووسی بۆ غەفار قەنبەربوور کرایەوە

لە هەولێر پێشانگەیەکی تایبەتی هونەریی خۆشنووسی بۆ هونەرمەند غەفار قەنبەربوور لەژێر ناونیشانی “سەرچاوە” کرایەوە.

پێشانگەکە رۆژی شەممە، ٨ی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی 26ـی پ.د.ک، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە هونەرمەندان، خۆشنووسان و کۆمەڵێک لە گەنجان بەڕێوەچوو.

پێشانگەکە لە پەیمانگەی ناوەندی ڕۆشنبیریی گەنجانی بەڕێوەچوو، تێیدا کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی خۆشنووسیی هونەرمەند خرانەڕوو.

پێشانگەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ (لە ٨ی ئاب تاوەکو ١٢ی ئابی ٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ۱۰ی بەیانی تاوەکو ۱۱ی شەو دەرگای بۆ هەموو ئارەزوومەندان و سەردانیکەران کراوە دەبێت.

لە پەراوێزی کردنەوەی پێشانگەکەدا، د. سالار عوسمان بەشەکانی پەیمانگەی ناوەندی ڕۆشنبیریی گەنجانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەڕێوەچوونی چالاکی و بەرنامە ڕۆشنبیرییەکانی ناوەندەکەی بینی ودەستخۆشی لێکردن، کە ئامانجیان پشتگیریکردنی بەهرە و تواناکانی گەنجانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەمە هاشم لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی هونەری مۆدێرن لە کریفێڵد بەشدارە

ART

سکارلێت جۆهانسۆن بەرگری لە وودی ئاڵن دەکات: باوەڕم پێیەتی و خۆشم دەوێت

ART

ماریان فیسفول لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART