zagros news agency

کارەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی جووتسایدی هەولێر – کۆیە بە چڕی و بە شێوازی شەو و ڕۆژ بەردەوامە

 

پڕۆژەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی جووتسایدی (هەولێر – کۆیە) کە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و تیمەکان بە چڕی کارەکانی تێدا ئەنجام دەدەن.

ئەم پڕۆژەیە کە درێژییەکەی ٣٧ کیلۆمەترە، تایبەتمەندییەکی گرنگی هەیە ئەویش ئەوەیە کە بە تەواوی لەلایەن ئەندازیاران و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە چەندین ژێرپرد (ئەندەرپاس) و بەرزەپرد (ئۆڤەرپاس) لەخۆدەگرێت و لە ئێستاشدا بەشێکی بەرچاو و فراوانی ڕێگاکە بە سێ چینی ستاندارد قیرتاو کراوە.

شارەزایانی کەرتی ڕێگاوبان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، ڕێگاکە لە یەکسایدێکی پڕ مەترسییەوە دەبێتە جووتسایدێکی خێرا و مۆدێرن، ئەمەش جگە لەوەی ئاستی سەلامەتی بۆ شۆفێران بەرز دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا ماوەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بە نزیکەی ٢٠ بۆ ٢٥ خولەک کورت دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سرەیا فەرهاد : پارتی خاوەن بەلێنی خۆیەتی بۆ خەلكی شاری سلێمانی دەنگ بەو حزبە دەدات

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

رێنوێنی بۆ وەرگرتنی گەنم لە سنووری مادەی 140 بڵاو كرایەوە

گوران