zagros news agency

برایەک خوشکەکی خۆی دەکوژێت

 

لە گەڕەکی حیساباتی شاری کەرکووک، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێک خوشکەکەی خۆی کوشت و پۆلیسیش گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەستپێکردووە.

بەیانی ئەمڕۆ [٩-٨-٢٠٢٦]، لە گەڕەکی حیسابات، گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ کە پیشەی پۆلیسە، تەقەی لە خوشکە تەمەن ٢٦ ساڵەکەی کردووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک تایبەت بە رایگەیاندوە، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ “کێشەیەکی کۆمەڵایەتی” دەگەڕێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە، لە ئێستاشدا گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکەدا بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەشداریکردنی گشتگیر بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلەکانی کۆتایی

سەڵاح

ئاسایشی عێراق ڕزگارکردنی دوو ڕفێندراوی لە ئێران ڕاگەیاند

یاسین

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

یاسین