zagros news agency

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی دیاریكرد

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەكەی دیاریكرد.

 

شەوی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی كیلیان ئێمباپێ رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

 

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت.

 

بەپێی زانیارییەكانی فوت مێركاتۆ پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی دیاریكردووە و لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دەیگوازێتەوە یانەكەی.

 

سەرچاوە فەڕەنسیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای رۆیشتنی كیلیان ئێمباپێ خڤیچا کڤارا تسخێلیا ئامانجی یەكەمی پاریس سانجێرمانە.

 

گرێبەستەكەی كڤارا لەگەڵ ناپۆلی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

 

ئەستێرە جۆرجییەكە لەم وەرزەی سێریا ئەی بەشداری لە 31 یاری كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

 

یاریگا

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژنامەیەكی عێراقی: حكوومەتی سوودانی هەڵەیەكی ستراتیژی بەرامبەر بە ئەمەریكا كرد

سەڵاح

ماڵپەڕێک: داهاتی تاکی عێراق بۆ ساڵی 2024 سێ هەزار دۆلارە

یاسین

دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین