zagros news agency

ترەمپ و پووتین دوو کاتژمێر تەلەفۆنیان کرد: “ڕووسیا ئامادەی ئاشتییە لەگەڵ ئۆکراینا”

 

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 5ی 2025، کەناڵی (سکاینیوز)ی عەرەبی بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمێر پووتین دوو کاتژمێر تەلەفۆنیان پێکەوە کردووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: دوو کاتژمێر لەگەڵ پووتین قسەم کردووە، پێم وایە ئەمە زۆر ئەرێنی بوو.

دەشڵێ: ڕووسیا و ئۆکراینا دەستبەجێ گفتوگۆی ئاشتی دەست پێدەکەن، بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دواتریش کۆتاییهێنان بە جەنگ.

هاوکات ڤلادمێر پووتین، ڕایگەیاندووە: ڕووسیا ئامادەی ئاشتی و داڕشتنی یاداشتێکی گفتوگۆی ئاشتیی ئایندەییە لەگەڵ ئۆکراینا، ترەمپیش هاوبۆچوونە لەگەڵ ئەوەی ڕووسیا پشتیوانیی چارەسەری ئاشتییانەیە بۆ قەیرانی ئۆکراینا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلێمانی… ژماره‌ و هۆكاره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی مانگی رابردوو راگه‌یه‌نرا ‌

سەڵاح

مووچەی مامۆستایان لە ئەوروپا؛ کام وڵات زۆرترین و کام وڵات کومترین موچەیان هەیه

سەڵاح

دوای ٢٥ ساڵ پشوودان؛ دووەم ژنی فەڕەنسی گەیشتە بۆشایی ئاسمان

یاسین