zagros news agency

مەسعود پزیشکیان : ئێمە پابەندین بە رێکەوتنەکان

دوای گەیشتنی وەڵامی فەرمی ئەمریکا بە پێشنیاری نوێی ئێران بۆکۆتاییهێنان بە جەنگ و کردنەوەی تەنگەی هورمز سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان، ڕایگەیاند کە تاران

پابەندە بە جێبەجێکردنی تێگەیشتنەکانی «ئیسلامئاباد»ە، بەڵام بەبێ هیچ جۆرە داشکاندنێک.

پزیشکیان ئەمڕۆ، چوارشەممە، وتی: «ئێران پابەندە بەجێبەجێکردنی ئەم تێگەیشتنە، بەڵام هیچ داشکاندنێک ناکات.»

گرنگی گفتوگۆکان

سەرۆککۆماری ئێران هەروەها جەختی لەسەر پێویستی گفتوگۆ لەگەڵ کۆمەڵگا کردەوە، بەتایبەتی بۆ ڕوونکردنەوەی گرنگی دانیشتن و گفتوگۆکان و پاراستنی ئەم پرۆسەیە.

پزیشکیان وتی باسکردن لە سوود و دەستکەوتەکانی گفتوگۆکان بە مانای «چۆکدانان لەبەردەم دوژمنان» نییە.

ئەم قسەیە دوای ئەوە هات کە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاندوەڵامی فەرمی ئەمریکایان لەبارەی پێشنیاری ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ وەرگرتووە.

فاطمە مهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی «ئیرنا»ی وتووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتدا پێشنیاری ئەمریکای بۆ سەرۆککۆمار پزیشکیان خستووەتەڕوو.

لە هەمان کاتدا، ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکاندا کە هەفتەی ڕابردوو لە قەتەر دەستیان پێکردووەتەوە، دەستیان کردووە بە گفتوگۆ لەسەر میكانیزمی جێبەجێکردنی پلانی حەوت ڕۆژە و دابینکردنی گەرەنتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

سەرچاوەیەکی باڵا بە «العربیەی ڕاگەیاندووە کە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان چوونەتە قۆناغی باسکردنی شێوازی جێبەجێکردنی پلانەکە و دابینکردنی گەرەنتییەکان. بەپێی سەرچاوەکە، ناوبژیوانەکان وەڵامی واشنتنیان گەیاندووەتە وەزیری دەرەوەی ئێران.

سەرچاوەکە هەروەها وتوویەتی پلانی حەوت ڕۆژەی پێشنیارکراویئێران پێویستی بە «گۆڕانکاریی بنەڕەتی» هەیە پێش ئەوەیبتوانرێت باس لە هیچ پێشکەوتنێک بکرێت.

دوو خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکانیش بریتین لە:

  • ڕیزبەندی و کاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان.
  • ئەوەی کام لایەن دەبێت یەکەم هەنگاو بنێت.

سەرچاوەیەکی دیکەش ئاماژەی بەوە کردووە کە ناکۆکییە سەرەکییەکان پەیوەستن بە ڕیزکردنی هەنگاوەکانی پلانەکە؛ پلانێک کە ئامانجی ئەوەیە بگەڕێتەوە بۆ وەشانی فراوانکراوی یادداشتەکەی تێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران کە لە مانگی ژوونی ڕابردوودا واژۆ کراوە، بەپێی زانیارییەکانی «ڕۆیتەرز».

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ ئاگربەست لە غەززە، ئەنجوومەنی ئاسایش پڕۆژه‌كه‌ی بایدینی پەسەند کرد

سەڵاح

بەرپرسانی ئەمەریکا ترسیان هەیە شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی فراوان بێت

یاسین

ئەمەریکا داوای جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی شنگال دەکات

یاسین