zagros news agency

سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس: سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

 

بڕیارە سبەی پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق، سەردانی بەغدا بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆسی ڕاگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا جێبەجێ کراوە کە پێشتر لە نێوان بەغدا و واشنتندا واژۆ کرابوو. لەم چوارچێوەیەشدا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، بە شێوەیەکی فەرمی کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنی «ئیرادەی پۆڵایین» لە عێراق هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری زیادکردنی نرخی بەنزین لە عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل: 7 بارمتەی ئازادكراومان لە مانگی سوور وەرگرت

سەڵاح

سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دەکات

سەڵاح