zagros news agency

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە

هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە ماوەی مانگێكدا لە رێكەوتی 10/2 تا 11/2كۆمپانیای دانا غاز دەست بە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەکات، بەمەش چەند كاتژمێرێك ماوەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە، بە درێژایی پرۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز. وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی ڕووناکی.
ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا ساز دەدرێت لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما دێتە خوارەوە بۆ و كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا دەبێت.
وەزارەتی كارەبا
1ی تشرینی یەكەمی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان 10 رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند

یاسین

ئەمریکا داوای لە کارمەندەکانی حکومەت کردوە کە ئەپی WhatsApp بەکارنەهێنن

یاسین

مێت گالا 2026 رووبەڕووی رەخنەی توند دەبێتەوە

ART