بەرهەمە جیهانییەکان بەردەوام فراوانتر دەبن و دەچنە قۆناغی نوێی بەرهەمهێنانەوە لە پێناو راکێشانی بینەری زیاتر. جیهانی زنجیرەی “Game of Thrones” دەچێتە ناو هۆڵەکانی سینەماوە لە ڕێگەی فیلمی “Aegon’s Conquest” کە بڕیارە لە حوزەیرانی 2029 نمایش بکرێت.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر ڕایگەیاند، فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر کەسایەتی ئایگۆنی یەکەم کە بناغەی دەسەڵاتی خێزانەکەی داناوە. رووداوەکانی فیلمەکە 300 ساڵ پێش ڕووداوەکانی زنجیرە سەرەکییەکەیە و یەکەم کاری درێژ دەبێت لەم جیهانەدا کە بۆ سینەما بەرهەم بهێنرێت.
ئۆین هاریس ئەرکی دەرهێنانی فیلمەکەی لەئەستۆ گرتووە دوای ئەوەی پێشتر سێ ئەڵقەی لە زنجیرەی “A Knight of the Seven Kingdoms” دەرهێنابوو.
هەروەها بۆچوونی نووسینی سیناریۆکە بەخشراوەتە بیو ویلمۆن کە پێشتر کاری لەسەر زنجیرەی “House of Cards” کردووە.
لە هەمان کاتدا بەرهەمەکانی ددیکە بەردەوام دەبن لە پەخشکردن بە جۆرێک وەرزی چوارەمی زنجیرەی “House of the Dragon” لە 2028 پەخش دەکرێت.

