لەنوێترین هەواڵی کێشەکانی یانەی دهۆک ئاشکرا دەبێت یاریزانانی یانەکە ئامادە نین بگەڕێنەوە مەشق و ڕاهێنان و بڕیاری کۆتایی خۆیاندا بایکۆت بکەن تاکو سەرجەم شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج نەکرێت،چونکە بەپێی قسەی بەشێکی یاریزانەکان ئێستا حاڵێکی زۆر خراپ لەنێو تیپەکە دەگوزەرێت و هیچ کەسێک ئامادەیی تێدا نییە یاری بکات.
بەپێی قسەی یاریزانان بێت بەشێکی یاریزانە پیشەگەرەکان پارەیان لەلا نییە تاکو خەرجی ڕۆژانەی خۆیانی پێبکەن و لەنێو هاوڕێکانیان لە تیپەکە پارەیان بۆ کۆکراوەتەوە تاکو حاڵیان لەڕووی داراییە باشتر بکرێت،لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیان لەلایەن خاوەنی ئەو موڵکانەی تێدا دەژین ئەگەری دەرکرانیان هەیە بەهۆی نەدانی کرێی مانەوەیان.
شایەنی باسە جگە لە بایکۆت کردنی ڕاهێنانەکان یاریزانانی یانەی دهۆک ڕەتیانکردەوە بچنە یاریگا بۆ یاری دۆستانە بەرامبەر گازی باکوور،بەرپرسانی یانەکەش ئاشکرایان کرد خەرجی زۆر لەسەر یانەکە هەیە و ئەگەر فریای نەکەون بارودۆخەکە زیاتر قورس دەبێت لەسەریان.
“سەرکار ڕێبوار”

