zagros news agency

ڕووسیا بۆ بیانی و دیپلۆماتکاران: بە زووترین کات ئۆکراینا بەجێبهێڵن

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی هاووڵاتییانی بیانی و کارمەندانی نێردە دیپلۆماسییەکان کرد لە مانەوە لەناو خاکی ئۆکراینا یان گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بەرفراوان دژ بە ئامانجە سەربازییەکان لە کیێڤی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئۆکراینا. لەو چوارچێوەیەشدا هۆشدارییەکەی نوێکردەوە بۆ سەرجەم ڕەگەزنامە بیانییەکان و کارمەندانی نێردە دیپلۆماسییەکان تا لە ئۆکراینا نەمێننەوە و گەشتی بۆ نەکەن.

وەزارەتەکە هۆشداریشی داوە کە: “ئەو بیانی و دیپلۆماتکارانەی تا ئێستا شاری کیێڤیان بەجێنەهێشتووە، بە ئەنقەست و بە ئاگاداری خۆیان ژیانیان دەخەنە بەردەم مەترسییەکی کوشندەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

سەڵاح

بیتکۆین بۆ 78 هەزار دۆلار دابەزی

گوران

لافاو له‌ نیپاڵ؛ گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٦٠٠ کەس و بێسەروشوێنبوونی ٣ هەزار کەسی لێكه‌وته‌وه‌

سەڵاح